هەواڵ

وەکو ھاوسۆزی بۆ تەقینەوەکەی بەغداد ھەمو کارەبای ناو بورجی ئیڤڵ بۆ ماوەیەک پچرا


بزاڤ پرێس:

بە دەست پێشخەرییەکی مرۆڤانە بۆ ھاوسۆزی بۆ ئەو خێزنانەی بونەتە قوربانی تەقینەوەکەی شاری بەغدا کاربەدەستانی فەرەنسا ھەمو کارەبای ناو بورجی ئیڤڵیان لە فەرەنسا بۆ ماوەیەکی کەم پچراند".
ژمارەیەک دەزگای راگەیاندنی نێودەوڵەتی ساتی نەمانی کارەبای ناو بورجەکەیان وەکو ھاوخەمییەک بۆ قوربانیانی تەقینەوەکەی بەغدا رٍوماڵ کرد".

وە ماڵپەڕی بورجی ئیڤڵ لە تویتێکدا نوسیویەتی لە ناوەراستی شەودا وەکو ھاوخەمییەک بۆ قوربانیانی تەقینەوەکەی شاری بەغدا بۆ ماوەیەک کارەبای بورجەکەمان کوژاندەوە".

شایەنی باسە، لە تەقینەوەکەی شاری بەغدا یانزە کەس کوژران و ٤٧ کەسیش لە ژن و مناڵ و کارمەندانی پۆلیس بریندار بوون".

ر.ب


‌‌‌
5/31/2017 5:09:54 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو