هەواڵ

بەیاتی: ٣ ھۆکار بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەکان ھەیە


بزاڤ پرێس:

عەباس بەیاتی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا پێی وایە ٣ ھۆکاری سەرەکی ھەیە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی.

بەیاتی وتی" ٣ ھۆکار وا لە پەرلەمان و ھێزە سیاسیەکان ئەکەن داوای دواخستنی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەن ، کە ھۆکاری یەکەم نەبونی یاسای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانە ، وە دووەمیان فشارێکی زۆر لەلایەن ھێزە سیاسیەکانی عێراقەوە ھەیە بۆ گۆرینی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ، سێھەمیان ھێزە سیاسیەکان تا ئێستا نەیانتوانیوە ھاوپەیمانیەتی بۆ ھەڵبژاردنەکان دروست بکەن".

بەیاتی وتیشی بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەکان پێویستی بە دوو بریار ھەیە:
یەکەمیان دیاری کردنی کاتی ھەڵبژاردنەکان".

دووەمیان دیاری کردنی داھاتوی ئەنجومەنەکانی ناوخۆی ئێستا ، کە ئایا لە کارەکانی خۆیان بەردەوام ئەبن یان کۆتایی دێت و نامێنێت".

ئەوکات ھەر پارێزگایەک یان دوو پارێزگا بەیەکەوە ئەکەونە ژێر چاودێری پەرلەمانەوە ، لە کۆتایدا وتی بەپێی یاسای ئێستا شاری کەرکوک ناتوانرێت ھەڵبژاردنی بۆی بکرێت ، بەڵکو ئەبێت یاسایەکی تایەتی بۆ دەربچێت".

شایەنی باسە ،ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە دانیشتنی ڕۆژی (٢٥ی نیسانی ٢٠١٧) دەنگیدا لەسەر رازینەبونی بە وەڵامەکانی کۆمیسیۆن".

ر.ب


‌‌‌
5/31/2017 5:13:53 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو