هەواڵ

عەبادی نەخشەی دڵنیایی سنوری لەگەڵ سوریا راگەیاند


بزاڤ پرێس:

حەیدەر عەبادی سەرکردەی ھێزە چەکدارەکان و سەرۆک وەزیرانی عێراقی رایگەیاند: ھێزەکانی عێراقی توانیویانە گەمارۆی تیرۆریستی داعش بدەن ، وە ناھێڵین ھیچ تیرۆریستێک لە ناو خاکی عێراقدا بمێنێتەوە".

وە عەبادی رایگەیاند پلانی پاراستنی سنوری نێوان عێراق و سوریا بە سەرپەرشتی حەیدەر عەبادی و بە ھەماھەنگی لەگەڵ حەشدی شەعبی دانراوە".

شایەنی باشە ،حەیدەر عەبادی سەرۆکی ھێزە چەکدارەکان و سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی راگەیاندنی سەرکەوتنی گرتنەوەی شاری موسڵ زۆر نزیکبۆتەوە ، وە گەیشتنی ھێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ سنوری نێوان عێراق و سوریا دەستکەوتێکی گەوریە".

ر.ب


‌‌‌
5/31/2017 5:15:57 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو