هەمەڕەنگ

دزەکان بەم شێوەیە ڕۆیشتەنە ناو کۆشکەکەوە


ئیسحاق عەلائەدین

بەرپرسانی باڵای ووڵات بەو شێوەیە دزی ئەکەن

گەنجینەکەیان دۆزیەوە و کردیانەوە بەبێ ئەوەی ھیچ بەشێکی دەرگاکە بشکێنن .
شتەکانیان ھەموی برد و بەرپرسی دزەکان لەسەر کورسیەکە دانیشت و وتی: یاری پۆکەر بێنە با یاری بکەین .
یەکێک لە دزەکان وتی: با ڕاکەین و لە ماڵەکەی ئێمەدا پۆکەر بکەین
بەرپرسی دزەکان بەسەر سەریا ھاوری کرد و وتی: من بەرپرستانم چیتان پێ ئەڵێم ئەبێت ئەوە بکەن .
یەکێک لە دزەکان یاری پۆکەری ھێنا و دەستیان کرد بە یاری پۆکەر .
سەرکردەی دزەکان وتی: تەسجیلەکە بەئیش بخە و سەوتەکەی بەرز بکەوە
دزەکان ترسان چونکە سەرکردەکەی فەرمانی کرد بو ئەگەرنا دەیگرێت
خاوەن کۆشکەکە ھاتەوە و دەماچەی دەرھێنا و ووتی:
ئەی دزەکان ئەوە چی دەکەن لە ماڵی ئێمە؟
بەرپرسی دزەکان خۆی تێک نەدا و بە ھێواشی بە دزەکانی وتی: یاریەکەتان تەواو بکەن و واز لە خاوەن ماڵەکە بێنن و زۆر گرینگی پێمەدەن .
خاوەن کۆشکەکە پەیوەندی بە پۆلیسەوە کرد و وتی: فریام کەون دز ھاتۆتە مالمانەوە .
پۆلیس ھات ، خاوەنی کۆشکەکە وتی گەورەم ئەوە دزەکانن ئەوەش پارەکەمە کە دزیویانە و قوماری پێدەکەن و لەبەردەمیانە .
بەرپرسی دزکان بە پۆلیسەکەی وت: گەورەم ئەو پیاوە درۆ دەکات ، ئێمەی بۆ ئێرە بانگھێشت کردووە تا یاری لەگەڵ بکەین ، ئێمەش یاریمان کرد و ئێستا ھەمو پارەکەی دۆڕاندووە و دەماچەی دەرھێناوە و دەڵێت: ئەگەر نەمدەنەوە پۆلیس ئاگادار دەکەمەوە و دەڵێم دز ھاتۆتە سەر ماڵەکەم .
پۆلیس سەیری مێز و کورسیەکەی کرد راستە ھەمو پارەکە لەسەر مێزەکەیە و گۆرانی بەدەنگی بەرز ئیش ئەکات و ئامادەبوان بەردەوامن لە یاری پۆکەر .
پۆلیس وتی بە خاوەن کۆشکەکە: بانگھێشتی ماڵەوەیان ئەکەیت و یارییان لەگەڵ ئەکەی کاتێکیش یاریەکە ئەدۆڕێنیت پەیوەندیمان پێوە دەکەیت و دەڵێیت دز ھاتۆتە سەر ماڵمان؟ ئەگەر جارێکی تر کارێکی لەو شێوەیە بکەیت ئەوخەینە ناو گرتوخانە .
پۆلیسەکە بەرەو دەرگا بەرێکەوت بۆ ئەوەی کۆشکەکە بەجێ بھێڵێت ، سەرکردەی دزەکان وتی: گەورەم ئەگەر بڕۆیت ئەمانکوژێت ، بۆیە ھەمو دزەکان بە پاسەوانی پۆلیس ھەمو پارەکەیان لەگەڵ خۆیان برد و لە کۆشکەکە ڕۆیشتنە دەرەوە .
لە ئێستادا دزە گەورەکان بەوشێوەیە دزیمان لێ دەکەن .


‌‌‌
7/22/2017 6:46:01 PM
Print Friendly and PDF