مێژوو

لەنێوان مام جەلال و عەبدولا ئۆجەلان


محەمەد سالار (پاشا)
بەشی یەکەم

١. ناو
ـ جەلال حوسامەدین نوراللە ناسراو بە (مام جەلال)
ـ عەبدولا ئۆجەلان ناسراو بە (ئاپۆ).
٢. نازناو
ـ نازناوی ھەردوکیان بریتیە لە (مام) چونکە ئاپۆش بەمانای (مام) دێت!.
٣. لەدایکبون
ـ مام جەلال لە سالی (۱۹۳۳) لەدایک بوە.
ـ ئاپۆ لەسالی (۱۹٤۸) لەدایکبوە.
٤. شوێنی لەدایکبون
ـ مام جەلال لەگوندی (کەلکان) لەدایکبوە.
ـ ئاپۆ لەگوندی (ئۆلفیس) لەدایکبوە.
٥. پێگەی خانەوادە
ـ مام جەلال لەخانەوادیەکی ئاینی خاوەن تەریقەت لەدایکبوە.
ـ ئاپۆ لەخانەوادەیەکی ئاسایی ھەژار لەدایکبوە.
٦. پەیوەندی لەگەل خانەوادە
ـ مام جەلال پەیوەندییەکی توندوتۆلی کۆمەلایەتی نەبوە لەگەل خانەوادەکەی بەھۆی جیاوازی بیرورای سیاسی خۆی و پێگەی ئاینی خێزانەکەی.
ـ ئاپۆ لەتەمەنی (۱٠) سالی خانەوادەکەی جێھێشتوە.
٧. خوێندن
ـ مام جەلال تا دوا قۆناغی کۆلێجی یاسای خوێندوە.
ـ ئاپۆ تا قۆناغی سێیەمی کۆلێجی زانستە سیاسییەکان خوێندوە.
٨. شوێنی خوێندن
ـ مام جەلال لەزانکۆی بەغدای پایتەختی عێراق خوێندویەتی،
ـ ئاپۆ لەزانکۆی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا خوێندویەتی.
٩. یەکەمین قۆناغی سیاسی
ـ مام جەلال یەکەمین قۆناغی سیاسی لەناو حیزبێکی نەتەوەیی دەست پێکردوە.
ـ ئاپۆ یەکەمین قۆناغی سیاسی لەنێو رێکخراوێکی چەپی تورکی دەست پێکردوە.
١٠. کاریگەری
ـ کاریگەری مام جەلال لەنێو دەوروبەری ھێندە گەورە دەبێت سەرجەمیان بە (جەلالی) ناوزەند دەکرێن.
ـ پێش دروستکردنی پەکەکە ئەوانەی لەگەل ئاپۆ خەباتیان دەکرد نازناوی (ئاپۆچییەکان)یان وەرگرتبوو.
١١. دۆخی دامەزراندن
ـ بەر لەدامەزراندنی یەکێتی دۆخی کورد لەقولترین ئاستی نائومێدیدا بوو بەھۆی ھەرەسی شۆرشی ئەیلول.
ـ بەر لەدامەزراندنی پەکەکە کورد خاوەنی ھیچ مافێکی ئینسانی نەبوو لەکوردستانی باکور.
١٢. دامەزراندن
ـ مام جەلال لەسالی (۱۹۷٥) یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی دامەزراند.
ـ ئاپۆ لەسالی (۱۹۷۸) پارتی کرێکارانی کوردستان دامەزراند.
١٣. حافز ئەسەد
ـ حافز ئەسەدی سەرۆکی سوریا ھاوکارێکی گەورە بوو بۆمام جەلال تەنانەت قوبادی کوری مام جەلال لەمالی بوشرای کچی حافز ئەسەد لەدایکبوە.
ـ بەھەمان شێوە حافز ئەسەد ھاوکارێکی زۆر گرنگی پەکەکە بوە وە بەھێزترین قۆناغی خەباتی پەکەکە ئەو کاتە بووە کەلەدەشتی بیقاع بون.
١٤. فکری دامەزراندن
ـ لەروی فیکرییەوە یەکێتی و پەکەکە دوو حیزبی ئایدۆلۆجی چەپ بوون لەکاتی دامەزراندنی.
١٥. فکری سەرۆک
ـ مام جەلال لەروی فیکرییەوە باوەری بەمارکسیزم ھەبوو بەتێگەشتنی ماو سی تۆنگ.
ـ ئاپۆ لەروی فیکرییەوە باوەری بەمارکسیزم ھەبوو بەتێگەشتنی لینین.
١٦. خەباتی سەربازی
ـ مام جەلال دوای سالێک لەدامەزراندنی یەکێتی و لەسالی (۱۹۷٦) دەستی بەخەباتی چەکداری کرد.
ـ ئاپۆ دوای شەش سال لەدامەزراندنی پەکەکە و لەسالی (۱۹۸٤) دەستی بەخەباتی چەکداری کرد.
١٧. مفاوەزات
ـ بەھێزی یەکێتی لەخەباتی سەربازی حکومەتی ناچارکرد لەکۆتایی (۱۹۸٤) حکومەت یەکێتی وەک موخاتەبی کورد تەماشا بکات.
ـ کاریگەری ئاپۆ لەسەر کورد حکومەتی تورکیایی ناچار کرد وەک موخاتەبی کورد مفاوەزاتی لەگەل بکات لەزیندان.

ماویەتی...


‌‌‌
8/10/2017 12:43:04 AM
Print Friendly and PDF
123