هەواڵ

دەزگایەکی ھەواڵگری ئەمریکی: ئیمرات بزانە پشتیوانی چی دەکات بۆپارتی


بزاڤ پرێس ـ ژوورى هەواڵ

دەزگایەکی ھەواڵگری ئەمریکی ڕایگەیاندووە، لەم دواییانەدا شانشینی ئیمارات پشتیوانییە سیاسی و داراییەکانی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر کردووە. 

دەزگای ھەواڵگری ستراتفۆر کە دەزگایەکی ئەمریکییە لە بەدواداچوونێکدا ڕایگەیاندووە، شانشینی ئیمارات لە دژی ئێران و تورکیا پشتیوانی لە ڕیفراندۆمی ھەرێم دەکات.

دەزگا ھەواڵگرییە ئەمریکییەکە دەشڵێت، ھێزە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆچوونی جیاوازیان ھەیە لەبارەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و سەربەخۆییەوە.

ستراتفۆر لەبارەی دۆخی ناوخۆی عێراقەوە ڕایگەیاندووە، سەرکردە سیاسییەکانی عێراق، ھەریەکە لە عەمار حەکیم و نوری مالکی و حەیدەر عەبادی ھەڵوێستەکانیان گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە لەبەرامبەر سوننەکان و کورد، بەمەبەستی بەھێزکردنی پەیوەندیان لەگەڵ ئەو لایەنانەدا. 

ماڵپەرەکە پێشبینی دەکات لە داھاتوودا شەڕی ڕاستەقینەی دەسەڵات لەنێوان مالکی و عەبادی و حەکیم ڕووبدات لەسەر مسۆگەرکردنی پۆستی سەرۆک وەزیران، لەکاتێکدا بەپێی دەستووری عێراق ئەو لایەنەی کە زۆرترین کورسی پەرلەمان بەدەست دەھێنێت پۆستی سەرۆک وەزیران وەردەگرێت.



‌‌‌
8/21/2017 2:09:43 PM
Print Friendly and PDF