هەواڵ

بزانە کۆبوونەوەکەى بزوتنەوەى گۆران و پارتى دیموکرات ئەنجامى چى بوو


بزاڤ پرێس ـ ژوورى هەواڵ


پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی پارتی گەیشتە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆبوونەوەی نێوان پارتی و گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی دەستیپێکرد.

ئەندامانی شاندەکەی پارتی پێکھاتبوون لە، فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی کە سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات و ھەریەک لە ئازاد بەرواری، مەحموود محەمەد، جەعفەر ئێمینکی، عیزەدین بەرواری و ڕێبوار یەڵدا.

شاندی گۆڕانیش پێکھاتبوون لە، عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، عوسمانی حاجی مەحمود ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان، جەمال حاجی محەمەد ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان، شۆڕش حاجی ئەندامنی خانەی ڕاپەڕاندن، ئاسۆ مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان و ئاراس وەلی ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان.

پێشتریش مەحمود محەمەد وتەبێژی فەرمی پارتی ڕاگەیاند، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا و بە ڕێککەوتنی ھەردوولا ئەجێندای کۆبوونەوەکە دیاری دەکەن و دواتر خاڵەکانی بەرنامەی کۆبونەوەکە تاوتوێ دەکەن.

ھەروەھا کاروان ھاشم ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاندبوو، پەیامی ئەوان بۆ پارتی ئەو پێنج خاڵەیە کە جڤاتی نیشتمانی لە دوایین ڕاگەیەنراویدا دەریکردووە و سازشیان لەسەر ناکەن.

ڕۆژی ١٧ی مانگی ڕابردوو پارتی داوای کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لە بزوتنەوەی گۆڕان کرد و ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگەش جڤاتی نیشتمانی گۆڕان کۆبووەوە و داوایکرد، ڕیفراندۆم دوابخرێت و پەرلەمان دوای ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان ئاسایی بکرێتەوە.



‌‌‌
8/21/2017 4:24:01 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ