هەمەڕەنگ

بیر لە خواردنی مەعکەڕۆنی و برنج بکەنەوە


بزاڤ هەمەڕەنگ:

یەکێک لەو شێوازانەی کە دەبێتە ھۆی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ پەیڕەو کردنی سیستمی خۆراکی روەکیە. ژەمی خۆراکی دەوڵەمەند بە سەوزە و میوەو دانەوێڵە کە جێگرەوەیەکی باشن بۆ ئەو خۆراکانەی رێژەی کۆلیسترۆڵیان بەرز.

مەعکەڕۆنی و نان و برنج و نۆک و فاسۆلیای وشک سەرچاوەیەکی گەورەی نیشاستە و ریشاڵەکانن، لەگەڵ ئەوەشدا چەوری و کالۆری کەمتری تێدایە. بە پێچەوانەوە نانی شیرین و ھێلکە و کەرە و شیر رێژەی چەوری و کۆلیسترۆڵیان بەرزە. دەتوانن ٦ـ ١١ ژەم ڕۆژانە ئەم خۆراکانە بەکار بێنن، بۆیە خواردنی ئەم خۆراکانە نابێتە ھۆی قەڵەوبوون ئەگەر بە ڕێژەی گونجاو بخورێت.

 دەبێت کەمتر کاربۆھیدراتەکان بەکار بێنن کە رێژەی کالۆریان لەژێر ٦٠%، لەبەر ئەوە دەتوانن مەعکەرۆنی و بربج بخۆن کە ڕێژەکەیان کەمترە.



‌‌‌
8/22/2017 1:18:45 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ