هەواڵ

پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم


بزاڤ پریس ـ ژوورى هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانى کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێى بڵاوکردەوە و بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکوک ٤٣ پلە دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤١ پلە و نزمترینیش ٢٦ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ٤١ پلە بە ٢٦ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ٣٨ بە ٢٤ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ٤٣ پلە بە ٢٩ پلە دەبێت.

کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاند، سبەى بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٢ پلە و نزمترینیش ٢٧ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ٤١ پلە بە ٢٥ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ٣٩ بە ٢٥ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ٤٤ پلە بە ٢٩ پلە دەبێت.

هاوکات بەپێی ماڵپەڕی ئەکیووێزەر بۆ کەشوهەوا، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەڵەبجە ٤٣ و نزمترین پلەی گەرماش ٢٢ پلە دەبێت، هەروەها سبەینێ بەرزترین پلەى گەرما ٤٢ پلەیە و نزمترین  ٢٣ پلە دەبێت.



‌‌‌
8/24/2017 1:38:03 PM
Print Friendly and PDF