هەمەڕەنگ

گرنگی شیری دایك بۆ كۆرپه‌له‌كه‌ی


بزاڤ هەمەڕەنگ :

بۆ چەندین ساڵە زانایان ھەوڵی ئەوەیان داوە ‌ ئەوە بسەلمێنن کە بۆچی شیری دایک باشترین خۆراکە بۆ منداڵ و دواتر بەم ئەنجامە گەیشتن کە شیری دایک ٢٠٠ مادەی خۆراکی تێدایە کە ڕووبەڕووی ھەو کردن دەبێتەوە و یارمەتی سیستمی بەرگری لەش دەدات و گرتنی گەشە و تەندروستی لەشی منداڵە.

شیری دایک خاوەنی جەند پێکھاتەیەکە کە بە ئاسانی ناتواندرێت کۆپی بکرێت  و جێگرەوەیەکی بۆ دابنرێت.

HALENNNN١.jpg

تایبەتمەندی ماوەی درێژی شیر پێدان بە منداڵ مەترسی تووش بوون بە تەنگە نەفەسی و ھەستیاری و قەڵەوی و جۆرەکانی شێرپەنجەی تایبەت بە قۆناغی منداڵی دوور دەخاتەوە.

ئەوەی زانایان بەدوای دەگەڕێن ئەوەیە کە باشترین ڕێگەی شیر پێدانی منداڵ کامەیە. ئەوان ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە ئەوانەی شیری دایک دەخۆن لە بەراورد لەگەڵ ئەو منداڵانەی کە شیری جێگرەوە دەخۆن ، زیرەکترن.

HALENNNN.jpg
سودەکانی ئەم شیر پێدانە بە ھەمان شێوە بۆ دایکانیش گرنگی ھەیە. ئەو ھۆرمۆنانەی کە لە کاتی شیرپێدان لە لەشی دایک دەردەچن دەبنە ھۆی ئەوەی کە ئەو کێشە زیادەی کە لە ماوەی دووگیانیدا بەدەستی ھێنابوو لە ناو بچێت و لەشی وەکو جارانی لێ بێتەوە.

ھەروەھا ئەو دایکانەی کە بۆ ماوەیەکی زۆر شیر بە منداڵەکەیان دەدەن لە مەترسی تووش بوون بە شێرپەنجەی مەک دوور دەکەونەوە.

SASW.jpg

شیری دایک بەھێزترین خۆراکە بۆ منداڵ لەچاو شیری وشک. ئەگەر بەرنامە بۆ داھاتووی منداڵەکەت دادەڕێژن، تا دەتوانن شیری خۆتان بە منداڵەکەتان بدەن.



‌‌‌
8/24/2017 3:59:10 PM
Print Friendly and PDF