هەواڵ

ھەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان دەستی لەکار کێشایەوە


بزاڤ پرێس ـ ژوورى هەواڵ

درەو مھدی، ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگاری ھەڵەبجە ، بە بزاڤ پرێس راگەیاند: پێم وایە بزوتنەوەکە بەرەو ئایندەیەکی مەترسیدار ھەنگاو دەنێت و بۆ مرۆڤی ھۆشیار و بێ بەرژەوەندی،ھیچ مەودایەکی ئومێد لەسەر ھەڵچنینی تێدا نەماوە". 

ووتیشی" لەھیچ چرکەیەکی ژیانی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان بەرپرس نیم و ھیچ ھەنگاو ڕەفتاری سیاسی ئەو بزوتنەوەیە ماڵ نیە لە سەرم".

جێگەی ئاماژە پێگردنە، ڕۆژنامەی ئاوێنە بڵاویکردەوە بەنوسراوی ژمارە ٤٨/٦٣ پشکەکانی کۆمپانیای وشە کە ٣٠٠ ملیۆن پشکن گوازراوەتەوە بۆ سەر نما‌و چیا کە ئەمەش نیگەرانیەکی زۆری لە نێو ھەڵسوراوانی ئەو بزوتنەوەیە دروست کرد".



‌‌‌
8/30/2017 12:50:49 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ