پەرلەمانتارێکی گۆران: تا پارتی باڵا دەست و خاوەن ھێز بێ کورد لەبەردەم ٣١ ی ئابێکی تردایە
بزاڤ پرێس:
ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، تا کورد خاوەنی ھێزی وەک پارتی و ئەم جۆرە عەقڵیەتەی پارتی بێت کورد لەبەردەم ٣١ ی ئابێکی تردایە.
بێستون فایەق پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان ، لە نوسینێکیدا کە کە بزاڤ پرێس نێندراوە رایگەیاندووە" : تا پارتی لە بری داوای لێبوردن وەک شانازیەک بڕوانێتە ٣١ ئاب و بە دەست کەوت و سەرکەوتن وێنای بکا ، تا پارتی لەبری داوای لێبوردن لە ھەموو خەڵکی کوردستان داخستنی پارلەمان بە پاڵەوانێتی و چارەسەری گونجاو بزانێ".
راشیگەیاندووە" تا کورد خاوەنی ھێزی وەک پارتی و ئەم جۆرە عەقڵیەتەی پارتی بێت ھەمیشە ئەگەری دوبارە بونەوەی ٣١ ئاب و داخستنی پارلەمان و گەڕانەوە بۆ سنوری دێگەڵەو شەڕی نەفرەتی ناوخۆ لەبەردەم میللەتی کوردایە".
|