هەواڵ

ئەندامێکی مەڵبەندی سلێمانی کۆمەڵی ئیسلامی دەستی لەکار کێشایەوە


بزاڤ پرێس:

سەرچاوەیەک لە مەڵبەندی سلێمانی کۆمەڵی ئیسلامی بە بزاڤ پرێس راگەیاند: عوسمان گوڵپی، ئەندامی مەڵبەندی سلێمانی  و چالاکوانی بواری کۆمەڵگەی مەدەنی
دەستی لەکار کێشاوەتەوە ".

ئەو سەرچاوەیە ووتیشی" ھۆکاری ئەوە بووە ناوبراو باوەری بەکاری حزبی نەماوە لەناو کۆمەڵی ئیسلامی، "بزاڤ پرێس" پەیوەندی کرد بە عوسمان گوڵپی، بەڵام ناوبراو ئامادەنەبوو لەو بارەیەوە لێدوان بدات."

عوسمان گوڵپی،ئەندامی مەڵبەندی سلێمانی و چالاکوانی بواری کۆمەڵگەی مەدەنی
لەھەمان کاتدا برای دوو شەھیدی سەنگەرە، براکانی لە ساڵی ۱۹۸۹ لە ئەمنی سلیمانی رەمی کران".




‌‌‌
8/31/2017 2:56:48 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ