وەرزش

ئەرجەنتین کەوتە داوی یەکسان بوونی ئۆرۆغوای



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی

ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بووە میوانی ھەڵبژاردەی ئۆرۆغوای و یارییەکەشیان بەیەکسان بوون کۆتایی ھات.

لەدەسپێکی یارییەکانی گەڕی ١٥ی پاڵاوتنی کیشوەری ئەمەریکای باشور بۆ گەیشتن بەمۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا ھەڵبژاردەی ئۆرۆغوای میوانداری ھەڵبژاردەی ئەرجەنتینی کرد.

تایمی یەکەمی یارییەکە بە سپێتی و بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی ھات، لەتایمی دووەمیشدا یاریزانانی ھەردوو ھەڵبژاردە شکستیان ھێنا لە ھەژاندنی تۆڕی گۆڵدا و یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات.

ئۆرۆغوای بەشێوەیەکی کاتی بە ٢٤ خاڵ لەخانەی دووەمی ریزبەندییەکەدا مایەوەو ئەرجەنتینیش  بە کۆکردنەوەی ٢٣خاڵ لە خانەی پێنجەمی ریزبەندییدا دەبینرێت.


‌‌‌
9/1/2017 4:32:25 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ