وەرزش

بەرازیل ئیکوادۆریشی ڕاماڵی



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی

لەدەسپێکی یارییەکانی گەڕی ١٥ی پاڵاوتنی کیشوەری ئەمەریکای باشور بۆ گەیشتن بەمۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا ھەڵبژاردەی بەرازیل میوانداری ھەڵبژاردەی ئیکوادۆری کرد.

تایمی یەکەمی یارییەکە بە سپێتی و بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، بەرازیل فشاریان خستە سەر گۆڵی ئیکوادۆرو توانیان لە خولەکی ٦٩ و ٧٦دا دوو گۆڵ لە ڕێگای پاولینۆ و کۆنتینھۆ تۆمار بکەن، یارییەکەش تا کۆتایی بە ئەنجامی (٢-٠) لە سودی بەرازیل کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش بەرازیل کۆدی خاڵەکانی گەیاندە ٣٦ خاڵ و لە یەکەمی ڕیزبەندیدایە، ئیکوادۆریش بە جیاوازی گۆڵ لە دووەمی ڕیزبەندیدا مایەوە.


‌‌‌
9/1/2017 5:41:06 AM
Print Friendly and PDF