وەرزش

ئیسپانیا دۆڕانێکی قورسی توشی ئیتالیا کرد



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی

لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و لەیارییەکی پاڵاوتنی کۆمەڵەی حەوتەمی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بەمۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا میوانداری ئیتاڵیای کرد.

تایمی یەکەمی یارییەکە، ئیسپانیا توانیان لە خولەکی ١٣ و ٤٠دا دوو گۆڵ لە رێگای ئیسکۆ تۆماربکەن، ئەو تایمە کۆتایی ھات.

تایمی دووەمی یارییەکە، جارێکی تر لە خولەکی ٧٧دا مۆراتا گۆڵی یەکەم و سێەمی خۆی تۆمارکرد بۆ ئیسپانیا، یارییەکەش بە ئەنجامی (٣-٠) لە سودی ئیسپانیا کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش ئیسپانیا کۆی خاڵەکانی گەیاندە ١٩ خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەی حەوتەمدا مایەوەھەنگاوێک بۆ گەشتن بە مۆندیال نزیک بووەوە، ئیتالیاش بە کۆکردنەوەی ١٦ خاڵ لە پلەی دووەمدا مایەوە.


‌‌‌
9/3/2017 2:51:58 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ