وەرزش

ھۆڵندا لە بولگاریای بردەوە



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی

لەیارییەکانی جەولەی ھەشتەمی پاڵاوتنەکان، ھەڵبژاردەی ھۆڵندا لەسەر یاریگای خۆی میوانداری بولگاریای کرد.

لەتایمی یەکەمدا ھەڵبژاردەی ھۆڵندا بە گۆڵێکی بێبەرانبەر پێشکەوت کە پرۆپێر تۆماریکرد.

لەتایمی دووەمی دووەمی یارییەکەدا، ھۆڵندا کۆنترۆڵی یارییەکەی کردوو توانیان لەخولەکی ٦٧ گۆڵی دووەم لەڕێگەی ئارین ڕۆبنەوە تۆماربکەن، ھەرزوو ھەڵبژاردەی بولگاریا گۆڵێکی تۆمارکردو جیاوازییەکەی کەم کردەوە.

لەخولەکی ٨٠ دا جارێکی تر پرۆپێر گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی ھەڵبژاردەی ھۆڵندای تۆمارکردو یارییەکەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک لەبەرژەوەندی ھەڵبژاردەی ھۆڵندا کۆتایی ھات.

بەم بردنەوەیە ھەڵبژاردەی ھۆڵندا تاڕادەیەک ھیوای گەیشتنی بۆمۆندیالی ٢٠١٨ زیندو بوەوەو بە کۆکردنەوەی ١٣ خاڵ لەپلەی سێیەمی کۆمەڵەکەیدایە.


‌‌‌
9/4/2017 12:20:44 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ