وەرزش

مانچسته‌ر سيتى گۆڵبارانى ليڤه‌رپوڵى كرد



بزاڤ پرێس: محه‌مه‌د حاجى

لەسەر یاریگای ئیتیحاد و لەیارییەکی هەفتەی چوارەمی پریمەرلیگدا، یانەی مانچستەر سیتی میوانداری لیڤەرپوڵی کرد.

تايمى يه‌كه‌مى يارييه‌كه‌، مان سيتى به‌ به‌هێزى ده‌ركه‌وتن و توانيان له‌ خوله‌كى 24دا له‌ ڕێگا سێرجۆ ئه‌گوێره‌وه‌ گۆڵى يه‌كه‌م تۆمار بكه‌ن، له‌ كاتى زياكراويى تايمى يه‌كه‌م گابرێل خيسۆس گۆڵى دووه‌مى تۆمار كرد، ئه‌و تايمه‌ كۆتايى هات.

تايمى دووه‌مى يارييه‌كه‌، مان سيتى باڵا ده‌ستى خۆى سه‌لمانده‌وه‌و توانيان سئ گۆڵى تر  له‌ خوله‌كه‌كانى 53 و 77 و 91، له‌ ڕێگاى هه‌ر يه‌كه‌ له‌ ياريزانان (خيسۆس گۆڵێگ، سانى دوو گۆڵ) يارييه‌كه‌ش به‌ ئه‌نجامى پێنجى گۆڵى بئ وه‌ڵام له‌ سودى كوڕانى گوارديۆلا كۆتايى هات.

به‌و ئه‌نجامه‌ش مانچسته‌ر سيتى به‌ شێوه‌ى كاتى و به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 10 خاڵ له‌ يه‌كه‌مى ڕيزبه‌ندييه‌كه‌دايه‌، ليڤه‌رپوڵيش به‌ شێوه‌ى كاتى خاڵه‌كانى له‌ حه‌وت خاڵدا مايه‌وه‌و له‌ پله‌ى پێنجه‌مى ڕيزبه‌ندييه‌كه‌دايه‌.


‌‌‌
9/9/2017 5:03:44 PM
Print Friendly and PDF