هەواڵ

پۆلیسی ھەولێر سێ تۆمەتبار دەستگیر دەکات


بزاڤ پرێس:

پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند: دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادارکرانەوە کە ئۆتۆمبێلێک لە کۆمپانیایەکی بەکرێدانی ئۆتۆمبێل لە لایەن تۆمەتبار بەناوی (یـ)، بۆ ماوەی مانگێک بەشێوەی کرێ وەریگرتبوو، دوای تەواوبوونی ماوەی بەکرێدانی ئۆتۆمبێلەکە، ئۆتۆمبێلەکە بۆ کۆمپانیایەکە ناگەڕێنێتەوە".

لەم بارەیەوە ،رائیدی پۆلیس ڕیبوار عبدالرحمان محمد) بەرپرسی بنکەی پۆلیسی ئاشتی، ووتی" کەوا لەلایەن کۆمپانیایەکی بەکرێدانی ئۆتۆمبێل ئاگادار کراینەوە کەوا ماوەی مانگێکە ئۆتۆمبێلێکیان بەکرێداوە بە تۆمەتبار (یـ) بەڵام ئۆتۆمبێلەکەی نەگەڕاندۆتەوە".

راشیگەیاند"پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و لە ماوەیەکی کەم لە رێگای(GPS)ی ئۆتۆمبێلەکە تواندرا ئۆتۆمبێلەکە بدۆزینەوە لە شەقامی ٣٠ م، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی (ل. م. ع.) دەستگیربکەین، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان وا دەرکەوتووە کەوا تۆمەتبار (ج) ئۆتۆمبێلەکەی لە بڕی قەرز لە تۆمەتبار (یـ) وەریگرتووە، دواتر تۆمەتبار (ج) ئۆتۆمبێلەکەی داوە بە تۆمەتبار (ل. م. ع.) ".

ووتیشی" دادوەر بڕیاریدا بەبەند کردنی ھەر سێ تۆمەتبار بەپێی ماددە (٤٥٣) لەیاسای سزادان، پۆلیس تا ئێستاش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە".


‌‌‌
9/10/2017 8:38:16 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ