هەواڵ

سەرکردەیەکی یەکێتی: ھەموو باڵەکانی یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی گشتپرسی نین


بزاڤ پرێس:

ئەرسەلان بایز، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە رووداوی راگەیاند: ھەموو باڵەکانی یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی گشتپرسی نین، بۆیە بانگەشەی گشتپرسی گەرموگوڕ نییە".

ووتیشی" پێکھاتەی یەکێتی لە بنەڕەتدا لەسەر چەند باڵێک دروستبووە. بۆیە بوونی رای جیاواز لەسەر چەند بابەتێک لەلای ئێمە کارێکی ئاسایی بووە و تاوەکو ئێستا ئاساییە. لە کۆبوونەوەکانی رابردووی ئەنجوومەنی  سەرکردایەتیدا رای جیاواز ھەبوون، بەڵام لە دوایین کۆبوونەوەدا بە ئامادەبوونی تێکڕای ئەندامانی سەرکردایەتی بڕیاری بەڵێمان بۆ گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستان و بەڵێ بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دا".

راشیگەیاند" ئەو کۆبوونەوانەی دەستمانپێکردوون بۆ ئەوەن قەناعەت بە ھەموو لایەک بکەین پێکەوە پەرلەمان کارابکەینەوە، گشتپرسی بخەینە ژێر قوبەی پەرلەمان و بە قانوونی بکەین، چونکە دەبێتە پشتیوانییەکی گەورە بۆ میللەتەکەمان و بۆ گشتپرسیش".


‌‌‌
9/12/2017 12:08:27 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ