هەواڵ

فراکسیۆنی کۆمەڵ و گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە


بزاڤ پرێس:

فراکسیۆنی کۆمەڵ و فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوەو کونگرەیەکی رۆژنامەنوسیشیان سازکرد سەبارەت بە بڕیارێکی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق کە ریفراندۆمی بە پێچەوانەی دەستور دانا.

لەبەشێکی راگەیەنراوەکەدا فراکسیۆنی کۆمەڵ و گۆڕان رایانگەیاندوە"ئێمە پێشوەخەت ھەڵوێستی روونی خۆمان لەسەر ریفراندۆمی ھەرێم خستوەتەڕوو".
ئاماژەیان بەوەشکردووە"بڕیارەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق جێگەی قبوڵ کردن نییە".
فراکسیۆنی کۆمەڵ و گۆڕان راشیانگەیاندوە"بڕیارەکە کاردانەوەی خراپ و مەترسی داری دەبێت".
ھەر لەراگەیەنراوەکەیاندا ئەو دوو فراکسیۆنە مەترسی بڕیارەکەیان ئاشکراکردوەو دەڵین"راسپاردنی حکومەت بۆ وەرگرتنی رێوشوێنی پێویست بەرانبەر ھەرێم ھەڕەشەیەکی جدییە لەسەر ئەمنیەتی ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان".

فراکسیۆنی کۆمەڵ و گۆڕان دەشڵێن"ئێمە جەخت لە دیاری کردنی چارەنووسی گەلی کوردستان لەکاتی کونجاودا دەکەینەوە".
ئەو دوو فراکسیۆنە داواشدەکەن ھەرچی زووە پەرلەمانی عێراق بڕیارەکەی ھەڵوەشێنێتەوە.


‌‌‌
9/12/2017 7:06:51 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ