هەواڵ

کەلار...ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا


بزاڤ پرێس ، میلاد جلال

بەیانی ئەمڕۆ  چوار شەمە  ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای کەلار بۆکفری نزیک ناحییەی ڕزگاری وەرگەڕا و ، کەسێک گیانی لەدەست دا و یەکێکیتریش برینداربوو.


لە ڕاگەیندراوێکدا ھاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند :" بەیانی ئەمڕۆ چوار شەمە ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز بەئاراستەی کفری ڕۆشتوە لەنزیک ناحیەی ڕزگاری وەرگەڕا".

ڕونیشکراوەتەوە:" شۆفێرەکەی بەناوی (م ، ع ، م) لەدایک بوی ۱۹۸٤ دانیشتوی کەلار گیانی لەدەست داوە و ، برایەکیشی کەلەگەڵی بوە بەناوی (ع ،ع، م ) لەدایک بوی ۱۹۹۷  برینداربوە".


‌‌‌
9/13/2017 1:35:27 PM
Print Friendly and PDF