هەواڵ

سلێمانی...گەنجێک بەهۆى تەزوى کارەبا گیانى لەدەستدا


بزاڤ پرێس ، میلاد جلال

ئەمڕۆ چوار شەمە لە ناحیەی بازیان ، گەنجێک  بەهۆى تەزوى کارەبا گیانى لەدەستدا.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند:"ئەمڕۆ چوار شەمە لەناحییەى بازیان گەنجێکى تەمەن ٢٥ ساڵ کە وەستاى کارەبا بووە لەکاتى ئیشکردندا لە ماڵێک بەهۆى تەزوى کارەبا  گیانى لەدەستداوە".

ئاماژە بەوەشکراوە:"تەرمەکەى رەوانەى پزیشکى دادى سلێمانى کراوەو لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستى پێکردووە".


‌‌‌
9/13/2017 1:49:20 PM
Print Friendly and PDF