هەواڵ

سبەینێ پەرلەمانی کوردستان دەکرێتەوە


بزاڤ پرێس ، میلاد جلال


بەپێی ڕاگەیندراوێک سبەینێ پێنج شەمە پەرلەمانی کوردستان کارادەکرێتەوە.


بەپێی ڕاگەیندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ، کە وێنەیەکی دەست بزاڤ پرێس کەوتوە ، تێیدا ھاتوە:"لە کاتێکدا کە دۆخی کوردستان بە ھەل و مەرجێکی چارەنوس سازدا دەڕوات و پێویستە پەرلەمانی کوردستان بە ڕۆڵی مێژویی خۆی ھەڵبستێت".

لە ڕاگەیندراوەکە ئەوەش ھاتوە:"واژوی ڕێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان ، بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەی پەرلەمان پێشکەش کراوە بۆ ڕۆژی پێنج شەمە ، ڕێکەوتی ١٤⁄٩⁄٢٠١٧ ".



‌‌‌
9/13/2017 2:38:23 PM
Print Friendly and PDF