هەواڵ

کفری...مێردمنداڵێک خۆی هەڵواسی وگیانی لەدەستداو باوکیشی توشی ڕوداوی ھاتوچۆ دەبێت


بزاڤ پرێس ، میلاد جلال 


ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەمە ، لە گوندی وەلی ھەیەری سەر بە قەزای کفری ، مێردمنداڵێک خۆی هەڵواسی وگیانی لەدەستدا و ، لەکاتی هێنانی بۆنەخۆشخانە باوکی توشی ڕووداوی هاتووچۆبوو.


ڕائیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند:" دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لەگوندی وەلی هەیەر سەربەقەزای کفری  مێردمنداڵێک بەناوی (بیلال حسن  غازی) لەدایکبووی 2004 خۆی هەڵواسی وگیانی لەدەستدا لەکاتی هێنانی بۆنەخۆشخانەی شەهیدهەژار باوکی ناوبراوتوشی ڕووداوی هاتووچۆبوو".


وتیشی :"بەوتەی شایەت حاڵەکان ئەومێردمنداڵەی خۆی هەڵواسیوە دانیشتووی قەزای کەلارەو لەگەڵ باوکی کەوەستای خانووە بەمەبەستی کارکردن چونەتەگوندی وەلی هەیەر لەکاتێکدا باوکی سەرقاڵی کارکردن بووە لەژورێکی ئەوخانووە ناوبراو خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە".


وتەبێژەکەی پۆلیسی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:"باوکیشی بەئۆتۆمبێلی جۆری داوێ لەدوای تەرمی کوڕەکەی بۆقەزای کەلارهاتووەو خۆی بەدووئۆتۆمبێل کێشاوە لەئەنجامدا بەسەختی برینداربووە ، دوای چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا".

ئاماژەی بەوەشکرد:"لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر یەکیک لەوشۆفێرانە بەپێی مادەی 23ی هاتووچۆبەندکراوەو ، خاوەنی ئەوخانووەش کەڕووداوەکەی تیدا ڕووی داوە بەندکراوە ، پۆلیسیش لەسەرڕووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوەکردووە".


‌‌‌
9/13/2017 6:49:12 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ