هەواڵ

ئیدارەی گەرمیان دامەزراندنی گەنجانی ناوچەکە دەکاتە مەرج بۆ کارکردنی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ‌


بزاڤ پرێس ، میلاد جلال

ئەمڕۆ چوار شەمە۱۳ی ئەیلول بەڕێوەبەری کاروباری مرۆیی ئیدارەی گەرمیان بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆچ وکۆچبەران لە گەرمیان و بەڕێوەبەری کامپەکانی قۆرەتوو و تازەدێ، لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ نوێنەری ئاژانسەکانی سەر بە (un) و نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکاندا کۆبووەوە.


 بێستون ژاڵەیی بەڕێوەبەری کاروباری مرۆیی لە ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند" لە کۆبونەوەکەدا ڕەخنەمان لە ڕێکخراوەکان گرت کە سەرەڕای بوونی چەند کەمپ و نزیکەی ٥٠ ھەزار ئاوارەش لە سنورەکە، بەڵام ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ھیچ بۆ کۆمەڵگای خانەخوێ و دام و دەزگا خزمەتگوزاریەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان ناکەن، لە کاتێکدا فەرمانگە خزنەتگوزارییەکان لە سنورکە فشاری زۆری ئاوارەکانیان لەسەرە".


ووتیشی:" دەبێت ھەموو ھەلەکانی کاری ڕێکخراوەکان لەسنورەکە، بۆ گەنجانی گەرمیان بێت و لە ڕێگەی سیڤی و بەپێی لێھاتوویی وشارەزایی بێت".


‌‌‌
9/13/2017 9:25:21 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ