هەواڵ

سالار مەحمود: پێویستە دانیشتنی پەرلەمان دوا بخرێت


بزاڤ پرێس:

 سالار مەحمود  پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی لە پەرلەمانی کوردستان، لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیەتی" گرنگە پەرلەمان کارا بکرێتەوەو بە زووترین کات دانیشتن بکات، بەڵام بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەبێت بەر لە دوو رۆژ بەرنامەی کاری دانیشتن رابگەیەنرێ.. لە مادە (۲٠) لەپەیڕەوی ناوخۆدا بەڕوونی ئەو پرەنسیپە ھاتووە".

دەشڵێت: لەبەر ئەوە پێویستە دانیشتنی سبەینێ کە راگەیەنراوە بۆ دوو سبەینێ دوا بخرێت".

راشیگەیاندووە" چونکە لەگەڵ پەیڕەودا یەک ناگرێتەوەو، لەبەر یاسایی بوونی دانیشتنەکەو گەیشتنی لایەنەکان بە یەکڕیزیی نیشتمانی".

دەقی مادە (۲٠) یەکەم 
١ -رێکخستنی بەرنامەی کاری ھەر دانیشتنێک لەدانیشتنەکانی پەرلەمان و پێڕاگەیاندنی یٔەندامەکان و یٔەندامانی یٔەنجومەنی وەزیران لەگەڵ پرۆژەو پێشنیارو پرۆژەو بابەتی گفتوگۆی بەلای کەم بەر لە دوو روژ لەکۆبوونەی پەرلەمان".


‌‌‌
9/13/2017 11:04:05 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ