هەمەڕەنگ

مەترسییەکانی ماکیاژ


و: سەناریا لوقمان مصطفی 
                                                             
شارەزایان دەڵێن "لەوانەبێت  خانمان دوودڵ بن لەوەی بەبێ ماکیاژ بچنە دەرەوە بەڵام ، ماکیاژ خانمان تووشی چەندین نەخۆشی مەترسیدار دەکات" لە چەند لێکۆڵنەوەیەکی نوێدا ھاتووە کە بەرھەم و کەرەستە جوانکارییەکان زور جار  لە چەند پێکھاتەیەکی ژھراوی پێکھاتوون کە دەکرێ ببێتە ھۆی تووش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و چەندین نەخۆشی کوشندە.
دەزگا پەیوەندیدارە حکومییەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە خاوەن کارگەکانیان ئاگادارکردۆتەوە لەوەی کە چیتر ئەو ماددە کیمیاییانە بەکار نەھێنن لە کاتی دروستکردنی بەرھەمە جوانکارییەکاندا.
ھەر یەک لە نوسەران (کیم ئێرکسن )و( ساموێڵ ئیپستن) دەڵێن " زۆربەی ئەو  پێکھاتە ژھراویانەی کە لە بەرھەمە جوانکارییەکاندا ھەن دەرکەوتووە کە ئاژەڵان تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەکەن بۆیە ھەرگیز نابێت ئە ماددانە لە بەرھەمە جوانکارییەکان بەکاربھێنرێت.                                            
وتیشیان ئەو ڕەنگانەی کە لە ماددەی خەڵوز دروستدەکرێن ،    ماددەی فینیل ، بەنزین ، فۆرمالدھاید ( گازی  بێ ڕەنگ) ئەمانە ھەندێک لە ماددە ژەھراوییانەن کە بە گشتی لە شامپۆکان و کرێمی پێستدا بوونیان هەیە کە بەرگری دژی نەخۆشییە مەترسیدارەکان   کەم  دەکاتەوە و دەبێتە ھۆی زیان  لە کۆئەندامی دەمار و کە دەکرێ ئەم ماددانە لە بەرھەمە  جوانکارییەکاندا ھەبێت. 
ھەروەھا لە پەرتووکەکەیاندا بە ناوی ( درۆپ دێد گۆرجیەس) کە لە مانگی داھاتوودا بڵاو دەبێتەوە کە باس لە خۆ پارستن لەو مەترسییە شاراوانە دەکات کە لە بەرھەمە جوانکارییەکاندا بوونیان ھەیە، و ئاماژەشیان بەوەدا کە گاریگەرە خراپەکانی بەرھەمە جوانکارییەکان دوای چەند ساڵێک لە بەکار ھێنانی دەردەکەوێت. 
خاتوو ئیرکسن دەڵێت :  بەرھەمە جوانکارییە مۆدێرنەکان لە چەندین خانەی گومان لێکراو پێکھاتووە کە زیاتر لە بۆری تاقیگە بوونی وەک لەوەی بیخەینە سەر دەمووچاومان. 
ئەم پێکھاتە دروستکراوە کەم تێچوە جێگیرانە کە تەمەنێکی درێژی ھەیە. خاوەن کارگەکان خۆشیاندەوێن بەڵام لە دەرئەنجامی دوای ماوەیەکی زۆر لە بەکار ھێنانی دەکرێ کوشندە بێت. 
ھەروەھا ووتیشی دەرکەوتووە کە ھەمان ئە ماددە ژەھراویانە ئەو ئاژەڵانەیان تووشی نەخۆشی شێرپەنجە کردووە کە لە تاقیگە دا بەکار دێن.  رخی ساڵانەی پیشەسازی بەرھەمە جوانکارییەکان لە ووڵاتی بەریتانیا دەگاتە ٤.٥ بلیۆن پاوەند و زیاتر لە  ٢٠٠٠٠٠ کەسی دامەزراندووە . کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و دامەزراوە پیشەسازییەکانی ساڵی ١٩٩٦ بۆ سەلامەتی بەرھەمە جوانکارییەکان کۆنتڕۆڵ کراوە
دامەزراوەکان ئەوەیان سەلماند کە نزیکەی ٣٠٠٠ ماددەی کیمیاوی لە بەرھەمە جوانکارییە بەکارھێنراوەکاندا بوونی ھەیە. 
تەنھا یەک دەزگا ھەیە لەم دامەزراوەیە کە ڕێگە دەدات بە بەکارھێنانی ماددە قەدەغە کراوەکان ئەویش کاتێک کە نەتوانن ئەو ماددایە لابەرن لە بەرھەمە جوانکاریەکەدا. 
ھەروەھا نوسەرەکان ووتیان کە ئەو ماددە کیمیاییانە دەتوانن لە چەند ڕێگەیەکەوە بچنە خوێنەوە ئەویش سپرای قژ و بۆن و پاودەر کە لەڕێگەی ھەناسە وەرگرتنەوە دەچنە خوێنەوە یان سوراو کە لە ڕێی لێوەکانە وە قووتدەدرێت  یان لە ڕێی ماکیاژی چاو کە لە ڕێی چەند پەردەیەکی ھەستیاری،چاوەوە ئە ماددانە ھەڵدەمژێت، مادەکانی تریش لە ڕێی پێستەوە دەچنە خوێنەوە.
دکتۆر جین مونرۆ دکتۆری تایبەتمەند بە ھەستیاری ئەو ووتانەی پشتڕاست کردەوە. لە ماوەی ٢٠ ساڵی پێشوودا دکتۆر جین نزیکەی ٨٠٠٠ ئافرەتی چارەسەر کردووە کە زۆربەیان ھە ستیاریان ھەبووە بەرامبەر بەرھەمە جوانکارییەکان. 
 دکتۆر مونرۆ ووتی : ھیچ گومانی تێدا،نییە لەوەی کە چەندین کەس تووشی زەرەر ھاتوون لە بەکارھێنانی بەرھەمە جوانکارییەکاندا.  
ھەروەھا ووتیشی کە لە ئێستادا چەندین شت لە بەرھەمە جوانکارییەکەندا بەکاردەھێنرێت کە تووشی شێرپەنجەمان دەکات،  بەڵام ھەموو،ئەمانە لە بەرھەمە جوانکارییەکاندا ڕێگە پێدراوە چونکە بەرھەمە جوانکارییەکان  ھێندەی خواردن و دەرمان ئەوەندە بە جدی سەیر ناکرێت. .
 ووتیشی یەکێک لە حاڵەتە دڵتەزێنانەی کە تا ئێستا بینیبێتم ئەوە بوو کە ماددە کیمیاییەکان کارگەری کردبووە سەر مۆخی ئێسکی ئافرەتێک ئەویش لە ڕێی بۆیە کردنی قژیەوە بووە.  

سەرچاوە :  http://www.dailymail.co.uk/health/index.html



‌‌‌
9/19/2017 4:25:32 PM
Print Friendly and PDF