هەمەڕەنگ

کاریگەری فلیمی رووت و سایتە پۆرنۆکان ..


ماکوان کەریم

پسپۆرانی دەروناسی و کۆمەڵناسی کە باس لە کاریگەری فیلم و سایتەکانی پۆرنۆ سێکسیەکان دەکەن و چۆن کاریگەری نێگەتڤ بە جێدەھڵێت لەسەر مرۆڤ ..

بریتیە :
یەکەم : ئەوکەسەی ئەگەر ھاوسەری ھەبێت ... بەردەوام بێت لەسەیر کردنی پۆرنۆ و فیلمە سێکسیەکان توانای سێکسی بەرانبەر بە خێزانەکەی دادەبەزێت، چونکە خەیاڵی لای ئەوئافرەتە سۆزانیانەیە ..

دووەم: وەک جگەرە پێوەی پابەند دەبێت و ناتوانێت وازی لێبنێت، بۆ بەتاڵ کردنەوەی خۆی ھەمیشە ناچارە خۆی بەدەست بەتاڵ بکاتەوە ، زۆری ئەوکارەش وا دەکات لە مرۆڤ لە رووی دەرونیەوە ترسنۆک بێت، پاشان توشی بجوک بوونەوەی دەزولەی میزی دەکات ، ئازاری پاشی پیاو ئەدات بە تایبەتی ، چونکە لە جێگای خۆیدا ئەوماسولەکەی کار ناکات.. ، ببورن لە وە نەمتوانیەوە بە گوێرەی پێویست روونی بکەمەوە
خاڵی دووەم ..!

سێیەم : بەردەوم بوون لەسەر ئەو کارە بۆ پیاویش و ئافرەتیش ھەمیشە بەچاوی سێکسی تەماشای مرۆڤ دەکات ، ناتوانیت وەک مرۆڤ بیبنێت، بەڵکو- ئەگەر ئافرەتێکی بینی یەکسەر شێوە سێکسی دێتە بەرچاوی.

چوارەم : بەردەوامی تەماشاکردنی ئەو فیلم و سایتانە مرۆڤ وا لێ دەکات کە حەشەری و تینو برسی بێت بۆ ئەو پرۆسەی سێکسییە ، تەنانەت زۆر جار سەردەکێشت بۆ دەست درێژی و تاوان کردن ..!

پێنجەم : ھۆکاری تەماش کردنو بەردەوام بوون لەسەری .. وا دەکات ، لە مرۆڤ کە دەست درێژی بکاتە سەر خوشک و تەنانەت دایک و برا و یان باوک بۆ کچ... وەھەروەھا

شەشەم : وای لێ دێت لە مەجلیسەکاندا توانای باسکردن باسو بابەتی تری نیە ونامنێت ، ھەرچی باس دەکرێت .. دەیباتەوە سەر باسەکانی ئافرەت و شەھەوەت ، ئەو مەوزعانە..ھتد

حەوتەم : کەسایەتیەکی روخاو بی شەخسێت لەناو خەڵکیدا و لاواز ..توانای بڕیاری نامنێت چونکە شەھەوت زاڵ دەبێت بەسەر توانا ئەقڵیەکانیدا ..

ھەشتەم : حەز بە گۆشەگیری و تەنھای دەکات ئارەزووی تێکڵاو بوونی کۆمەڵگای نامنێت، تەنانەت سەردەکێشێت بۆ خۆکوژی ..

نۆیەم : دوای ماوەیەکی زۆر.. ئافرەتی لەبەرچاو دەکەوێت سەردەکێشت بۆ نێربازیو شزوزی سێکسی.. کاری نەشیاو بەرانبەر .. بە مردوو ئاژەڵ ..ھتد

دەیەم : دوورکەوتنەوەی لە دینی خوای گەورەو بە جێھیشتنی نوێژەکانی و ھۆکارێکیشە بۆ ھاتوجۆکردنی شەیتانو جنۆکە بەناو لاشەو مێشکیدا .


‌‌‌
9/19/2017 7:03:41 PM
Print Friendly and PDF