مێژوو

لەنێوان عومەری سەید عەلی و قادری حاجی عەلی



محەمەد سالار (پاشا)

١. لەدایکبون
- سەید عومەر لەساڵی (١٩٤٥) لەدایکبوە.
- قادری حاجی عەلی لەساڵی (١٩٥٥) لەدایکبوە.

٢. شوێنی لەدایکبون
- ھەردوکیان لەشاری سلێمانی لەدایکبون.

٣. نازناوی باوک
- باوکی سەید عومەر بە (مەلا بیسمیلا) ناسراوە.
- باوکی قادری حاجی عەلی بە (حاجی عەلی بەگ) ناسراوە.

٤. کاری باوک
- سەید عومەر باوکی مەلا بوە.
- قادری حاجی عەلی باوکی بازرگان بوە.

٥. خوێندن
- سەید عومەر دەرچوی خانەی مامۆستایانە (دار معلمین) لەسلێمانی.
- قادری حاجی عەلی دەرچوی بەشی جیولۆجی لەزانکۆی سلێمانی.

٦. یەکەم وێستگەی سیاسی
- یەکەم وێستگەی سیاسی ھەردوکیان بریتیە لە کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان.

٧. دوەم وێستگەی سیاسی
- دوەم وێستگەی سیاسی ھەردوکیان بریتیە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و لەساڵی (١٩٧٤ بۆ ١٩٧٥) بەشداری شۆرشی ئەیلولیان کردوە.

٨. زیندانی
- سەید عومەر لەساڵی (١٩٧٦) لەگەل شەش سەرکردەی دیکەی کۆمەڵە دەچنە ئێران و پاشان رادەستی عێراق دەکرێنەوە و (٣) ساڵ زیندانی دەکرێ پاشان بەلێبوردنی گشتی ئازاد دەکرێت، سیانیان لەسێدارە دەدرێن (خالە شیھاب و ئەنوەر و جەعفەر).
- قادری حاجی عەلی زیندانی نەکراوە.

٩. پلە
- سەید عومەرلەساڵی (١٩٧٥) و لەتەمەنی (٣٠) ساڵی بەئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵە دیاری کراوە.
- قادری حاجی عەلی لەساڵی (١٩٨٤) و لەتەمەنی (٢٨) ساڵی لەکۆنفرانسی سێیەمی کۆمەڵە بەئەندامی سەرکردایەتی دیاری کراوە.

١٠. پەیوەندی کردن بەشاخەوە
- سەید عومەر پاش ئازادکرنی لەساڵی (١٩٧٩) دەچێتە شاخ.
- قادری حاجی عەلی لەساڵی (١٩٨٠) دەچێتە شاخ.

١١. بریندار بون
- سەید عومەر لەساڵی (١٩٨٠) لەبناری کێوەرەش بەخەستی بریندار دەبێت.
- قادری حاجی عەلی بریندار نەبوە.

١٢. گەشت
- سەید عومەر پاش بریندار بونی دەچێتە وڵاتی سوید و سەرپەرشتی رێکخستنەکانی یەکێتی دەکات لەوێ.
- قادری حاجی عەلی لەشاخ دەمێنێتەوە دەبێتە پاش دروستکردنی ھەرێمەکان دەبێتە بەرپرسی ھەرێمێک.

١٣. مەکتەبی سیاسی
- بەر لەراپەرین ھەردوکیان بونەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی.

١٤. پەرلەمانتاری
- سەید عومەر لەساڵی (١٩٩٢) بوە بەئەندامی پەرلەمانی کوردستان.
- قادری حاجی عەلی بەرپرسیارێتی حکومەتی وەرنەگرتوە.

١٥. بەرپرسیارێتی لەناو یەکێتی
- سەید عومەر چەند بەرپرسیارێتیەکی وەرگرتوە لەناو یەکێتی لەوانە بەرپرسی رێکخستنەکانی دەرەوە و بەرپرسی مەکتەبی دارایی و بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی و کارگێری مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی وەفدی یەکێتی بۆ مفاوەزاتی ئاشتی لەگەل پارتی.
- قادری حاجی عەلی چەند بەرپرسیارێتیەکی وەرگرتوە لەناو یەکێتی لەوانە بەرپرسی ھەرێمێک بوە لەشاخ و بەرپرسی راگەیاندن و دامەزرێنەری دەزگای زانیاری و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و کارگێری مەکتەبی سیاسی.

١٦. دەست لەکارکێشانەوە لەناو یەکێتی
- سەید عومەر لە(نیسانی ٢٠٠٨) دەستی لەکارکێشاوەتەوە.
- قادری حاجی عەلی لەساڵی (٢٠٠١) دەستی لەکارکێشاوەتەوە.

١٧. بەرپرسیارێتی لەناو گۆران
- سەید عومەر بەرپرسی فراکسیۆنەکان و کەسی دوەم بوە لەدوای نەوشیروان مستەفا و ئێستا رێکخەری گشتی گۆرانە.
- قادری حاجی عەلی دامەزرێنەری کۆمپانیای ووشە و بەرپرسی راگەیاندن و پیاوی سێبەر بوە لەپشت نەوشیروان مستەفاوە.

١٨. ئاراستەی سیاسی
- سەید عومەر بەسیاسەتمەدارێکی نەرم ناسراوە.
- قادری حاجی عەلی بەسیاسەتمەدارێکی رادیکال ناسراوە.

١٩. پشوو درێژی
- سەید عومەر بەسیاستمەدارێکی پشوو درێژ ناسراوە.
- قادری حاجی عەلی بەپێچەوانەوە لەناو یەکێتی چەند جارێک دەستی لەکارکێشاوەتەوە و لەماوەی بزوتنەوەی گۆرانیش (٣) جار نیگەران بوو لەبزوتنەوەکە.

٢٠. سیفەت
- سەید عومەر بەپیاوی مفاوەزات و رازی کردنی بەرامبەر ناسراوە.
- قادری حاجی عەلی بەسندوقە رەش و پر زانیارییەکان ناسراوە.

٢١. بریار
- سەید عومەر کێشەی لەبریارداندا ھەیە!
- قادری حاجی بەپێچەوانەوە خاوەنی بریاری خێرایە! 

٢٢. بازرگانی
- سەید عومەر تەنھا لەسیاسەتدا کار دەکات.
- قادری حاجی عەلی کاری بازرگانیش دەکات.

٢٣. ھاوسەرگیری
- سەید عومەر ھاوسەرگیری کردوە و منداڵی نیە.
- قادری حاجی عەلی دوو جار ھاوسەرگیری کردوە و خاوەنی (٣) منداڵە.


‌‌‌
10/10/2017 5:29:09 PM
Print Friendly and PDF
123