هەواڵ

ئاری ھەرسین: ئێستا کاتی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە


بزاڤ پرێس: 

ئەندامێکی فراکسیۆنی یارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت،  ئێستا کاتی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە. ئەگەر یەکێتی لەگەڵمان ھات چاکە.... ئەگەریش نەھات ئەوا دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان لە دێگەڵەوە بۆ زاخۆ ڕابگەیەنن.

ئاری ھەرسین پەرلەمانتاری پارتی لەپەرلەمانی کوردستان ، لە وتارێکیدا کە لە بزاڤ پریچس بڵاوکراوەتەوە  نوسیەتی" ئەوەندەی لە توانامدا بوو کردم، بۆ ئەوەی کوردێتی خۆم بخەمە ژێر پێڵاوی میللەتی عەرەبی سەردەستەی داگیرکەر. بە ناچاری... بۆ ئەوەی ھەندێک لە سیاسی و نەفامەکانی میللەتەکەم لە پێش خەڵکیتردا پێم نەڵێن شۆڤێنیست... پێم نەڵێن لە سیاسەت نازانێت، زۆر درۆم لەگەڵ خۆم و خەڵک کرد.... بەڵام ئیتر وا ناکەم".

نوسیشیەتی" میللەتێک بە چارەکە مووچەوە، بەو حەماسە گەورەیەوە بەرەو خۆری سەربەخۆیی بە بەشداریکردنیان لە ڕێفراندۆم وەفاداریان بۆ نیشتیمان بۆ خاکی پیرۆزی کوردستان سەلماند".

دەشڵێت: ئێستا کاتی بڕیارە، بڕیاری ئازایانە. ئێستا کاتی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە. ئەگەر یەکێتی لەگەڵمان ھات چاکە.... ئەگەریش نەھات ئەوا دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان لە دێگەڵەوە بۆ زاخۆ ڕابگەیەنن. ئەگەر ئەم بڕیارە نەدەن، کەواتە ڕێفراندۆممان بۆ چی کرد؟... چونکە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست جیۆپۆلێتیەک نیە شتەکان لە پڕۆسەیەکی دیمۆکراسی و دیالۆگدا پێبگەن و بەرەکەی بە ئاسانی بخورێت. سەرکردە پێویستە (الامر بالمعروف) بکەت کە بەرجەستەترین ڕوخسراری ڕابەرە. لە ئێستادا تەنیا و تەنیا ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان پیرۆزترین (الامر بالمعروف)ە و.... ھیچیتر".

بۆ خوێندنەوەی تەواو وتارەکە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە: 
http://bzavpress.com/ArticleDetail_1212_146


‌‌‌
10/17/2017 10:03:53 AM
Print Friendly and PDF