هەواڵ

وەزارەتی پێشمەرگە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە


بزاڤ پرێس:

دەقی راگەیێندراوەکە:

بەپێی رێککەوتنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ، کە لەنێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق و بە چاودێریی ھاوپەیمانان، ئیمزا کرا، بڕیار درابوو کە ھێڵەکانی تەماس لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەو شێوەیە دەمێننەوە کە رۆژی بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ لە ١٧ـی١٠ـی٢٠١٦ جێگیر بووە.

ئێستاش ھەردوولا پابەندی ئەو رێککەوتنە دەبن و لەم رۆژانەدا ھێڵەکانی تەماس بەپێی ئەو رێککەوتنە رێکدەخرێنەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە
١٧-١٠-٢٠١٧


‌‌‌
10/17/2017 7:18:42 PM
Print Friendly and PDF