وەرزش

ئینتەرمیلان بە زەحمەت لە ڤیرۆنای بردەوە



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لە ھەفتەی ١١ی خولی یانەکانی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەرمیلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ھیلاس ڤیرۆنا.

تایمی یەکەمی یارییەکە، ئینتەر لە خولەکی ٣٦دا بۆرخا ڤالیرۆ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و ئەو تایمە کۆتایی ھات.

بەلام لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، ڤیرۆنا لە خولەکی ٥٩دا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ئەژمارکردن و جیانپاولۆ پازینی سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی، دواتر ئینتەر لە خولەکی ٦٧دا ئیڤان پیریسیچ، گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی تۆمارکرد بۆ ئینتەرمیلان.

 بەم ئەنجامەش یانەی ئینتەرمیلان بە کۆکردنەوەی ٢٩ خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵیا ، بە جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ ناپۆلی پێشەنگ، ڤیرۆناش بە شەش خاڵ لە پلەی ١٩ی ڕیزبەندی خولەکەدایە.


‌‌‌
10/31/2017 2:03:50 AM
Print Friendly and PDF