هەواڵ

بێستون فایەق: رابون مەعروف ئاگاداری روداوەکانی دەرەوەی ژورەکە نەبوە


بزاڤ پرێس:

ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی کاک رابون مەعروف لەبەرنامەی تاوتوێ ی ئێن ئارتی باسی کرد تەنھا روداوەکانی نێو ژورەکەی جێگری سەرۆکی پارلەمان بو.

بێستون فایەق پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان ، بە بزاڤ پرێس راگەیاند: ئەوەی کاک رابون مەعروف لەبەرنامەی تاوتوێ ی ئێن ئارتی باسی کرد تەنھا روداوەکانی نێو ژورەکەی جێگری سەرۆکی پارلەمان بو، رابون مەعروف ئاگاداری روداوەکانی دەرەوەی ژورەکە نەبوە ، ئەوەشی دەوترێ پارلەمانتارن رابونیان بەجێھێشتوە بنەمایەکی نیە چونکە پارلەمانتاران ھەموو لە نێو پارلەماندا حەسر بون و رابون مەعروف پێش ھەموو پارلەمانتاران برایە دەرەوەی پارلەمان".

ووتیشی: روداوەکان ‌دوای کۆتایی ھاتنی دانیشتنی پارلەمان زیاتر گەرم بون و داوا کرا ھیچ ئەندامێکی پارلەمان نەچێتە دەرەوەی پارلەمان و لە ژورو ھۆڵەکانی فراکسیۆن بمێننەوە دیارە کاک رابون ئەوکاتە چوبوە ژورەکانی سەرۆکایەتی و ئێمەش بۆ فراکسیۆن".

دەشڵێت: دوای ئەوەی خەڵکەکە داخڵی حەوشەی پارلەمان بون وبەشێکیان چەکداری مەدەنی بون ئێمە لە فراکسیۆن دەستبەجێ کەوتینە سۆراخی کاک رابون ، من و کاک مەحمود بیکەیسی ‌چوینە نھۆمی سەرۆکایەتی (دوای دو ساڵ یەکەمجارە دەچمە ژوری کاک جەعفەر ) کە ئیمە چوین لە ژورەکەی جێگری سەرۆکی پارلەمان جگە لە رابون مەعروف و چەند کەناڵێکی راگەیاندن خاتو بێگەرد تاڵەبانی ماموستا مەروان گەڵاڵی سۆران عومەر بەگشتی زیاتر لە دە ئەندامی پارلەمان لە فراکسیۆنە جیاوازەکان دانیشتبون و چوار دەوری ژورەکە بە پاسەوانەکانی جێگرو سکرتێری پارلەمان و پۆلیسەکانی پاسەوانی پارلەمان تەنرابون واتە پارێزراو ترین شوێنی پارلەمان لەو کاتەدا ئەو ژورە بو خۆشی وتی باشم".

ئاماژەشی بەوەکرد"  بێگەر تاڵەبانی بە چاوی گریانەوە بە منی وت وەزعی رابون باش نیە من وتم چی بکەین و چیمان پێ دەکرێ وتی لێرە کەسمان ھیچمان پێ ناکرێ ، دیاربوو ئەوانەی ئەو کاتە لە ژورەکەی جێگری سەرۆکی پارلەمان بون بە جەعفەرئیمنکی و بێگەرد تاڵەبانی و ئەوانەی تریشەوە ھێزە تایبەتەکە دەری کردبون".

راشیگەیاند:  سیداد بارزانی و ھاوەڵەکانی ھاتنە ئەو ژورەی ئێمەو نزیکەی دە دەقە مانەوە ( نەک یەک سەعات )، ئەوان دەیانویست بڵین ئێوە خەمتان نەبێ روداوەکە بەرەو کۆتایی دەچێ بەڵام یەکەم قسەی فراکسیۆن و پارلەمانتارانی ئەو دانیشتنە پاراستنی گیانی رابون بوو، سیداد وتی ( ئەو کەسە ھیچ کیشەی نیە و سەلامەتە ) دواتریش تا دڵنیابوین کە رابون بە سەلامەتی براوەتە دەرەوە ھیچ پارلەمانتارێک پارلەمانی جێنەھێشت".


‌‌‌
10/31/2017 10:37:24 AM
Print Friendly and PDF