هەواڵ

نازم دەباغ: قاسمی سلێمانی کۆبونەوەی دو قۆڵی لەگەڵ بارزانی کردوە


بزاڤ پرێس:

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی ھەرێم بە رۆژنامەی ئاوێنەی  رایگەیاندووە: پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم قاسمی سلێمانی" کۆبوونەوەی دوو قۆڵی و زۆر تایبەتی لەگەڵ مەسعود بارزانی کردووە".

راشیگەیاندووە" لەکاتی دیاریکردنی وادەی ریفراندۆمەوە تا ئەو کاتەی ریفراندۆمەکە لە ھەرێم ئەنجامدرا، شاندی ئێران ٧٠ تا ٨٠ کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان ئەنجامدا".

دەشڵێت: خۆم پەیامێکی تایبەتی قاسمی سلێمانیم بەنامەی رەسمی نارد بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ‌و بە تەلەفون و زارەکیش ناردومە بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان، قاسمی سلێمانی لەو پەیامەیدا پێیوتم بە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بڵێ کە ئامادەیی ئەوەین لە چوارچێوەی دەستور و یەکپارچەیی عێراقدا بەرگری لە مافەکانی ئێوە بکەین و ماددەی ١٤٠یش جێبەجێ بکەین". 


‌‌‌
10/31/2017 11:25:23 AM
Print Friendly and PDF