هەواڵ

عەبادی: بەھۆی گەندەڵییەوە پێشمەرگە نەیتوانی لە ساڵی ٢٠١٤ سنوورەکان ھەرێم بپارێزێت


بزاڤ پرێس:

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە رۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بەریتانی راگەیاندووە: ھێزەکانی پێشمەرگە یان ببنە بەشێک لە ھێزی بەرگریی عێراق و فەرمان لە فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراقەوە وەربگرن، یان بچووکبکرێنەوە بۆ ھێزیکی لۆکاڵی".

دەشڵێت: چەندینجار لەلایەن بەرپرسانی کوردەوە پێیڕاگەیێندراوە کە ژمارەیەکی زۆر کەم پێشمەرگە دەوامدەکەن و ئەوانی دیکە لە ماڵەوەن".

راشیگەیاندووە: بەھۆی گەندەڵییەوە پێشمەرگە نەیتوانی لە ساڵی ٢٠١٤ سنوورەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بپارێزێت، بۆیە حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوای ھاوکاری لە ئێران و ئەمریکا کرد".

دەشڵێت: من ئامادەم مووچەی ئەو پێشمەرگانە بدەم کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی فیدراڵیدا دەبن، بەڵام ئەگەر ئەوان دەیانەوێت ھێزێکی لۆکاڵی خۆیان ھەبێت، ئەوا نابێت ژمارەیان زۆر بێت و دەبێت خۆشیان مووچەیان بدەن".


‌‌‌
10/31/2017 1:18:09 PM
Print Friendly and PDF