هەواڵ

به‌ڵگه‌كان له‌باره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2018 ی‌ عێراق كه‌پشكی‌ هه‌رێمی‌ به‌ %12 داناوه‌، ره‌تده‌كرێته‌وه‌


بزاڤ پرێس:

دوای بڵابونەوەی زانیاری و دەنگۆی ئەوەی کە لە رەشنوسی پرۆژە بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠١٨ی عێراق پشکی ھەرێمی کوردستان بە لەسەدا ١٢ و پۆینت ٦٧ دیاریکراوە، بریارەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.

ئەحمەد حاجی رەشید، رایگەیاند:ئەو بەڵگانەی بڵاوکراونەتەوە مەرج نیە راست بن و بە فەرمی ئەو زانیاریانەیان پێنەگەیشتووە".

وتیشی: دوای بینینی بەڵگە بڵاکراوەکان پەیوەندی بە دەستەی راوێژکاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە کردوە و دەستەکەش بێ ئاگایی خۆیان لە زانیاریی و بڵاوکردنەوەی بەڵگەکان نیشانداوە".

بە وتەی بریاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھیچ کۆپیەکی فەرمی پرۆژە یاسای بودجە دزەی پێنەکراوە".

بەپێی کۆمەڵێک بەڵگەنامە لە میدیا عێراقیەکانەوە بڵاوکراوەتەوە ئەوە ئاشکرا کراوە کە بەپێی رەشنوسی بودجەی ٢٠١٨ی عێراق پشکی ھەرێمی کوردستان لەبودجەی ساڵی داھاتوو لە سەدا ١٢ و پۆینت ٦٧ دەبێت".

ھەروەھا داھاتی تەخمینکراو ٥٣ ترلیون و ٣١٣ ملیار دینارە و نرخی نەوتیش بە ٤٣ دۆلار و پۆینت چوار سەنت مەزەندەکراوە.


‌‌‌
11/1/2017 11:23:17 AM
Print Friendly and PDF