هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی: ئەو کەسەمان دەستگیرکرد کە دوێنێ دوو گەنجی کوشت


بزاڤ پرێس:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: پاش ئەوەی دوێنێ ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ، لەگوندی چوبڵاخ-ی سەر بەقەزای دوکان، لەناو ئوتۆبێلێکی نەناسراوەوە تەقە لە چوار گەنج کرا و بەھۆیەوە دووانیان گیانیان لەدەستداو دوانەکەی تریش برینداربوون".

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند: دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و لێکۆڵینەوەی ورد توانرا لەماوەیەکی کەمدا بکوژی ئەو دوو گەنجە دەستگیر بکرێت و دەستبگیرێت بەسەر سەیارە و ئەو چەکەدا کە تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە".

ئاماژەشی بەوەکرد،بکوژەکە دانی ناوە بە تاوانەکەیدا و لە ئێستادا بە پێی مادەی ٤٠٦ لەیاسای سزادانی عیراقی بەندە".


‌‌‌
11/1/2017 11:27:26 AM
Print Friendly and PDF