هەواڵ

لە چەند شار و شارۆچکەیەک بەشێک لە مامۆستایان بایکۆتی خوێندنیان ڕاگەیاند


بزاڤ پرێس:

دژی پێنەدانی موچە و سیستمی پاشەکەوتی موچە، لە چەند شار و شارۆچکەیەک بەشێک لە مامۆستایان بایکۆتی خوێندنیان ڕاگەیاند.

 ئەمڕۆ بەشێک لە مامۆستایان لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە شەقامی سالم گردبوونەوە و بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاند".

ھەروەھا، بەشێک لە مامۆستایانی ھەڵەبجە و کەلار و کۆیە، بە ھەمان شێوە  گردبوونەوە و ئەوانیش بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاند".

خۆپیشاندانی مامۆستایانی کوردستان و بایکۆتکردنی ھۆڵەکانی خوێندن ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە دژی سیستەمی پاشەکەوتی موچە و دابەشنەکردنی موچە لە کاتی خۆیدا بەردەوامە و ساڵی رابردووش سێ مانگی یەکەمی خوێندنیان بایکۆت کرد.


‌‌‌
11/1/2017 11:36:37 AM
Print Friendly and PDF