وەرزش

مان سیتی بەردەوامە لە ئەنجامە باشەکانی و ئەرسناڵیشی تێپەڕاند



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لەیارییەکانی ھەفتەی ١١ی پریمەرلیگدا، یانەی مانچستەر سیتی لەسەر یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانەی ئارسناڵی کرد.

تایمی یەکەمی یارییەکە، مان سیتی  لە خولەکی ١٩دا لە ڕێگای کیڤن دی برۆینی گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد و ئەو تایمە بە سودی سیتی کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، سیتی لە خولەکی ٤٩دا بە پەناڵتی لە ڕێگای ئەگوێرەوە گۆڵی دووەمیان تۆمارکرد، بەڵام ئەرسناڵ لە خولەکی ٦٥دا لە ڕێگای لاگازێتی گۆڵیکیان تۆمارکرد، دواتر سیتی توانیان لە خولەکی ٧٤دا لە ڕێگای گابرێل خیسۆس گۆڵی سێەم و سەرکەوتن تۆماربکەن، یارییەکەش بە ئەنجامی (٣-١) لە سودی کوڕانی گوادیولا کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش مانچستەر سیتی لەکۆی ١١ یاری خاوەنی ١٠ سەرکەوتنەو بە ٣١ خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پریمەرلیگی گرتووە، ئارسناڵیش خاوەنی ١٩ خاڵە و لە پلەی شەشەمدایە.


‌‌‌
11/5/2017 7:30:25 PM
Print Friendly and PDF