وەرزش

یوڤی بە زەحمەت لە بینفینتۆ بردەوە



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لەیارییەکی ھەفتەی ١٢ی خولی یانەکانی ئیتاڵیادا، یانەی یوڤانتوس رووبەرووی یانەی  بینفینتۆ بوویەوە

تایمی یەکەمی یارییەکە،  بینفینتۆ توانیان لە ڕێگای جیرێتی گۆڵی یەکەم تۆماربکەن، ئەو تایمە کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، یوڤی توانیان دوو گۆڵ لە ڕێگا ھیگواین و کۆدرادۆ تۆماربکەن و یارییەکە بە سودی خۆیان یەکلابکەنەوە.

بەو ئەنجامەش یوڤی  بە ٣١ خاڵ لە پلەی دووەمدایە، بینفینتۆش ھیچ خاڵێکی نییە و لە پلەی کۆتایی ڕیزبەندییەکەدایە. 


‌‌‌
11/5/2017 7:43:33 PM
Print Friendly and PDF