وەرزش

بە گۆڵێکی مۆراتا چێڵسی لە مانچستەر یونایتدی بردەوە



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لەیارییەکانی ھەفتەی ١١ی پریمەرلیگدا، یانەی چێڵسی د لەسەر یاریگای ستامفۆردبریدج رووبەڕووی یانەی مانچستەر یونایتد بوویەوە.

تایمی یەکەمی یارییەکە، بە سپێتیی و بە بئ گۆڵ کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، چێسڵسی لە خولەکی ٥٥دا لە ڕێگای مۆراتا توانیان گۆڵی یەکەم و سەرکەوتن تۆماربکەن، یارییەکەش بە ئەنجامی (١-٠) لە سودی چێڵسی کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش چێڵسی خاڵەکانی گەیاندە  ٢٢خاڵ و لە پلەی چوارەمدایە، مانچستەر یونایتدیش بە ٢٣ خاڵ لە پلەی دووەمدا مایەوە.


‌‌‌
11/5/2017 9:38:57 PM
Print Friendly and PDF