وەرزش

کرواتیا یاری رۆشتنی بە ئەنجامێکی گەورە لە یۆنان بردەوە



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لەیاریی رۆشتنی قۆناغی پاشکۆی پاڵاوتنی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بەمۆندیالی ھاوینی داھاتووی روسیا، ھەڵبژاردەی کرواتیا میوانداری ھەڵبژاردەی یۆنانی کرد.

تایمی یەکەمی یارییەکە، ناوبژیوان لە خولەکی ١٣دا لێدانێکی پەناڵتی بۆ کرواتیا ئەژمارکرد و لۆکا مۆدریج سەرکەوتوانە لێدانەکەی جێبەجێکرد، دواتر لە خولەکی ١٩دا نیکۆلا کالینیچ گۆڵی دووەمی بۆ کرواتیا تۆمارکرد.

لە خولەکی ٣٠دا سوکراتیس گۆڵێکی تۆمارکرد بۆ یونان، دواتر لە خولەکی ٣٣دا کرواتیا توانیان گۆڵی سێیەم لە ڕێگای ئیڤان بیریسیچ تۆماربکەن، ئەو تایمە بە سئ گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵیک لە سودی کرواتیا کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، جارێکی تر کرواتیا توانیان لە خولەکی ٤٩دا گۆڵی چوارەم لە ڕێگای ئەندریج کراماریچ تۆماربکەن و یارییەکەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە سودی کرواتیا کۆتایی ھات.

یەکشەممەی داھاتوو یۆنان میوانداری کرواتیا دەکات و بۆ گەیشتنیش بە مۆندیال پێویستە بە سێ گۆڵی خاوێن یاخود زیاتر سەرکەوتن تۆماربکات ، لە بەرامبەردا کرواتیا بەیەکسان بوون و بردنەوەو شکست بەگۆڵێک یاخود دوو گۆڵیش دەبێتە یەکێکی دیکە لەھەڵبژاردەکانی مۆندیالی داھاتوو.


‌‌‌
11/10/2017 2:42:11 AM
Print Friendly and PDF