وەرزش

ئیتالیا بە سوید دۆڕا



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لە یارییەکی چوونی پاشکۆی پاڵاوتنی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی روسیا، ھەڵبژاردەی سوید میوانداری ھەڵبژاردەی ئیتاڵیای کرد.

تایمی یەکەمی یارییەکە، بە سپێتیی و بە بئ گۆڵ کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا،  لەخولەکی ٦١دا لە ڕێگای یاریزان جاکوب یۆھانسۆن گۆڵی یەکەمی یارییەکەی بەسودی ھەڵبژاردەی سویدی خاوەن یاریگا تۆمارکرد و یاریەکەش بەو گۆڵە کۆتایی ھات.

بڕیارە دووشەممەی داھاتوو ھەردوو ھەڵبژاردە لەسەر یاریگای سان سیرۆ لە میلانۆ یاریی گەڕانەوە ئەنجام بدەن و ئەنجامی ھەردوو یاریەکەش ھەڵبژاردەیەکیان دەباتە روسیا و ھەڵبژاردەکەی دیکەش لە مۆندیالی ھاوینی ٢٠١٨ بێبەش دەبێت.


‌‌‌
11/11/2017 3:46:18 AM
Print Friendly and PDF