وەرزش

یاری دۆستانە: نایجیریا بە ئەنجامێکی گەورە لە ئەرجەنتینی بردەوە



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لەیارییەکی دۆستانەی نێودەوڵەتیدا ھەردوو ھەڵبژاردەی نایجیریا و ئەرژەنتین رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەمی یارییەکە، ئەرجەنتین توانیان دوو گۆڵ لەخولەکەکانی ٢٨ و ٣٦دا لە ڕێگای  بانیگا و ئەگوێرۆ تۆماربکەن، دواتر لە خولەکی ٤٣دا لە ڕێگای ئیھیاناچۆ گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، ئەو تایمە لە سودی تانگۆ کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، نایجیریا توانیان سئ گۆڵی تر لە خولەکانی ٥٢ و ٥٤ و ٧٤ لە ڕێگای یاریزانان: ئیوبییەوە، بریان ئیدۆ و ئیوبی تۆماربکەن و یارییەکەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ لە سودی نایجیریا کۆتایی ھات.


‌‌‌
11/15/2017 12:57:47 AM
Print Friendly and PDF