وەرزش

یاری دۆستانە: ڕوسیا و ئیسپانیا یەکسانبوون



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لە یارییە دۆستانە نێودەوڵەتیەکاندا بۆ ئامادەکاری بۆ یارییەکانی مۆندیالی ڕوسیار، ھەردوو ھەڵبژاردەی روسیای رێکخەری مۆندیالی ٢٠١٨ و ئیسپانیای پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠١٠، ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە.

تایمی یەکەمی یارییەکە، ئیسپانیا توانیان دوو گۆڵ لە خولەکەکانی نۆ و ٣٥دا لە ڕێگای ئەلبا و سێرجیۆ رامۆس بە لێدانی پەناڵتی تۆماربکەن. دواتر لە خولەکی ٤١دا روسیا توانیان لە ڕێگای ڤیدۆر سمۆلۆڤ گۆڵیک تۆماربکەن، ئەو تایمە بە سودی ئیسپانیا کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، روسیا  لە خولەکی ٥١دا لە ڕێگای ئەلێکسی میرانشۆک ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە، دواتر رامۆس لە خولەکی ٥٤دا جارێکی تر لێدانێکی پەناڵتی جێبەکێکردو ئیسپانیای کردە خاوەنی گۆڵی سێیەم، بەڵام لە خولەکی ٧٠دا سمۆلۆڤ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی روسیای تۆمارکردو یارییەکەش بە سێ گۆڵ بۆ ھەرلایەک کۆتایی ھات.


‌‌‌
11/15/2017 1:05:51 AM
Print Friendly and PDF