وەرزش

دێربی دوو مەدریدەکە بە یەکسان بوون کۆتایی ھات



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی ١٢ی خولی یانەکانی ئیسپانیادا، دێربی نێوان ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەنجام درا.


بە درێژایی ھەردوو تایمەکە ھەردوو یانەکە ھەوڵی زۆریاندا بۆ ئەوەی گۆڵ تۆماربکەن بەڵام ھەوڵەکانی ھەردولا بێ سود بوون. بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ بۆ ھەردولا کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامە کۆی خاڵەکانی ھەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆمەدرید بون بە ٢٤ خاڵ و ئێستا بەجیاوازی ١٠ خاڵ لەدوای بەرشەلۆنەی پێشەنگەوەن.


‌‌‌
11/19/2017 2:05:21 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ