وەرزش

ئەسی میلان یاریی لوتکەی بە ناپولی دۆڕاند



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی ١٢ی خولی یانەکانی ئیتالیادا و لە یاری لوتکەدا، یانەی ئەسی میلان و ناپولی رووبەرووی یەکتربوونەوە.

تایمی یەکەمی یارییەکە، ناپولی گۆڵێکیان لە ڕێگای ئینسینی تۆمارکرد و ئەو تایمە کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکە، جارێکی تر ناپولی گۆڵێکی تریان لە ڕێگای زیلنسکی گۆڵی دووەمی کرد. دواتر میلان پێش کۆتایی ھاتنی یارییەکە، لە ڕیگای یاریزان رۆمانیۆلی گۆڵێکیان تۆمارکرد، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە سودی ناپولی کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامە ناپۆلی بە ٣٥ خاڵ و لە پێشەنگی خولی ئیتالیادایە و میلانیش بە ١٩ خاڵ مایەوە.


‌‌‌
11/19/2017 2:11:12 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ