وەرزش

ئینتەرمیلان بە زەحمەت لە ئەتڵەنتای بردەوە



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لە درێژەی یارییەکانی ھەفتەی سیانزەی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای جیۆسێپی میاتزا میوانداری یانەی ئەتلەنتای کرد.

تایمی یەکەمی یارییەکە، بە سپێتیی و بە بئ گۆڵ کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، ئینتەر توانیان دوو گۆڵ لە خولەکەکانی ٥١ و ٦٠ دا لە ڕێگای ماورۆ ئیکاردی تۆماربکەن و یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بئ وەڵام لە سودی ئینتەر کۆتایی ھات.

بەم ئەنجامەش یانەی ئینتەرمیلان بە کۆکردنەوەی ٣٣ خاڵ لە پلەی دووەمی خولی ئیتاڵیدا دەبینرێت بە جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ ناپۆلی پێشەنگ،یانەی ئەتڵەنتاش بە ١٦ خاڵ لە پلەی یانزەدایە. 


‌‌‌
11/20/2017 1:32:22 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ