وەرزش

ئەتلەتیکۆمەدرید لە ڕۆمای بردەوە



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

یلە یارییەکانی جەولەی پێنجەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ روبەروبونەوەی یانەی  ئەتلەتیکۆمەدرید لە یاریگاو ھاندەرانیدا میوانداری  رۆمای کرد.

تایمی یەکەمی یارییەکە، بە سپێتیی و بە بئ گۆڵ کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، ئەتلەتیکۆ توانیان دوو گۆڵ لە ڕێگای یاریزانان: گریزمان و کیڤن گامیرۆوە بکەن و یارییەکەش بە دوو گۆڵی بئ بەرانبەر لە سودی ئەتلەتیکۆمەدرید کۆتایی ھات

بەو ئەنجامەش ئەتلەتیکۆمەدرید بە شەش خاڵ لە پلەی سێیەمدایە، یانەی رۆماش بە ھەشت خاڵ لە پلەی دووەمدایە.


‌‌‌
11/23/2017 1:36:32 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ